Thursday, June 23, 2016

Corpse Party Ova 1 Kurdish Sub


ئه‌مڕۆ ئه‌نیمیه‌ك جیاواز له‌ هه‌موو ئه‌نیمه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین ئه‌ویش ئه‌نیمیه‌كی ترسناكه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌خۆت ده‌ترسیت سه‌یری مه‌كه‌ ، چوونكه‌ ترسناكه‌ هه‌رچیت به‌سه‌ر هات ئێمه‌ هه‌قمان نییه‌ :) 


Corpse Party: Tortured Souls  ( به‌ ئینگلیزی )
コープスパーティー Tortured Souls -暴虐された魂の呪叫-  (به‌ یابانی ) 
به‌ كوردی :- ئاهه‌نگی ته‌رمه‌كان جۆی ئه‌نیمی : ئۆڤا 
جۆر : ترسناك ، سه‌یر
ته‌مه‌نی گونجاو :- 18+ تكایا ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵه‌ بكه‌ن 
كاتی په‌خش : 2013
ئیستۆدیۆی به‌رهه‌م هێن : Asread
ژماره‌ی زنجیره‌ : 4 ئۆڤا
 
وه‌رگڕانی : Hud Adnan


هه‌موو به‌شه‌كانی پێكهاتووه‌ له‌ هه‌مان بیرۆكه‌ی چیرۆك و به‌ كه‌سایه‌تی جیاواز جیاواز ، كه‌ چیرۆكه‌كه‌ باسی هه‌ندێك قوتابی ده‌كات له‌ناو قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تای گیریان خواردووه‌ و ناتوانن ده‌ربچن ، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش شه‌به‌حی منداڵی تێدایه‌ ، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش له‌ ڕاستیدا بوونی نییه‌ ، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تتدا هه‌ندێك ته‌رمی منداڵی تێدایه‌ كه‌ كوژراون ، و هه‌ندێ قوتابی و فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ تیدا ون بووه‌ ، له‌ پاش چه‌ندماوه‌یه‌ك دواناوه‌ندی " Kisaragi " له‌ شوێن ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ دروست ده‌كرێت ، شه‌وێك له‌ شه‌وان هه‌ندێك قوتابی باسی چیرۆكی ترسناك ده‌كه‌ن و كه‌سێكیان بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌وریان به‌یه‌كه‌وه‌ بمێنێت بوكه‌ڵه‌یه‌ك دروست ده‌كات و هه‌ریه‌كه‌و به‌شێكی ڕاده‌كێشێت ، پاشان ، له‌ناكاوه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕووده‌دات ،
ئایا دوای بومه‌له‌رزه‌كه‌ چیی ده‌بێـت ؟ 
سه‌یری ئه‌نیمه‌كه‌ بكه‌ن بۆ زانیاری زیاتر 




Google Drive 
---------------------
به‌م زووانه‌ لینكی دیكه‌ش زیاد ده‌كرێـت



هيوادارم زنيجره‌كه‌تان به‌ دڵ بێت

لایك +  شه‌یر + كۆمێنتی تۆ به‌رده‌وامی ئێـمه‌یه‌
كاتێكی خۆش :) 
* * BaZaN * * 
Previous Post
Next Post

0 comments: