Monday, June 13, 2016

چۆن زێڕی نێو كۆمپیوتەرەكانتان دەردەهێنن


چۆن زێڕی نێو كۆمپیوتەرەكانتان دەردەهێنن

پێشتر هەواڵی ئەوە لە میدیاكان بڵاوبووەوە كە كۆمپیوتەر بەشێكی كەرەستەكانی لە زێر دروستكراون، چونكە زێڕ گەیەنەرێكی یەكجار بەهێزە، بۆیە داوا لە خەڵكی كرا كۆمپیوتەرە كۆنەكانیان فڕێ نەدەن و سوود لەو زێڕە وەربگرن كە لە نێو كۆمپیوتەرەكانیاندا هەیە، بەڵام خەڵكی نەیاندەزانی چۆن ئەو زێڕە بدۆزنەوە.

لەوبابەتەدا ئەو زانیاریانەتان پێ ئاشنا دەكەین كە ئەو زێڕەی لە كۆمپیوتەردا هەیە، لە بەشەكانی رام و پرۆسیسەردا بەكارهێنراوە و ئێوە دەتوانن ئەو پارچانەی كۆمپیوتەرە كۆنەكان دەربهێنن و فڕێی نەدەن، بەڵكو پێویستە سوودی لێ وەربگرن یاخود بیفرۆشنەوە.


 پارچە زێڕەكان لەو پارچانەی هاردوێری كۆمپیوتەرەكاندا بوونیان هەیە و هەمووتان دەتوانن سووی لێ وەرگرن و بەكاری بهێنن، دەتوانن بە مادەیی كیمیایی و بە شكاندن و لێ كردنەوە مادە پلاستیكییەكان لەو دوو بەشە بكەنەوە و تا زێڕەكەتان بۆ بمێنێتەوە.
سەرچاوە: وشە

Previous Post
Next Post

0 comments: