بەشێوەيەکی فەرمی کۆمپانيای ياهو بڕياری لەسەر داخستنی خزمەتگوزارييەکی دا کە چەندين ساڵە لەو رێگەيەوە بەکارهێنەری بەلای خۆيدا راکێشاوەو بووبووە کارئاسانييەکی باش بۆ ئەو کەسانەی دەيانويست پەيوەندی لەگەڵ هاوڕێيانيان بگرن.
وەک ئاشکرايە ياهو مەسنجەر لەسەرەتای دروست بوونييەوە وەک يەکەم بەرنامەی گفتوگۆ لەلايەن بەکارهێنەرانی ئينتەرنێتەوە پێشوازييەکی زۆر گەرمی لێکرا و لەماوەيەکی کەمدا بووە پڕ بەکارهێنەرترين بەرنامە لە سەرانسەری جيهاندا.
بەڵام ئەميش بەدەر نەبوو لەو زيانانەی کە بەهۆی پێشکەوتنی بەرچاوی تەکنەلۆژياوە بەرۆکی چەند کۆمپانيايەکی گرت و بەکارهێنەرێکی زۆريان لە دەستچوو بەتايبەت دوای بڵاوبوونەوەی فەيسبوک و ئاپە کۆمەڵايەتييەکان.
بەوهۆيەوە لە کۆتايدا کۆمپانيای ياهو بڕياری دا لە پێنجی مانگی ئاب بەشێوەيەکی يەکجارەکیی خزمەتگوزاریی ياهو مەسنجەر لەکاربخات و چيتر بەکارهێنەر نەتوانێت بچێتە ژوورەوەو بەکاريبهێنێت، واتە بە تەواوی تايبەتمەندييەکانييەوە لەکاردەخرێت.
کۆمپانياکەش ئاماژەيان بەوەداوە بەنيازن لەماوەيەکی نزيکدا ئاپێکی پێشکەوتوو بخەنە بەردەست بەکارهێنەرانيان کە کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ و بەهێز لەخۆدەگرێت ئەمە بێجگە لەوەی خێراييەکی زۆريشی هەيە.
ياهو مەسنجەر لە ٩ی ئازاری ١٩٩٨ خرايە بەردەست بەکارهێنەرانی، سەرەتا بەناوی ياهو پەيجەر بوو بەڵام پاش بەدەستهێنانی سەرکەوتن
ناوەکەی گۆڕا بۆ ياهو مەسنجەر.
سەرچاوە - خەندان
ئادمين: پایان
0 comments: