Tuesday, June 7, 2016

راستی و دروستی ئەم ڤیدیۆیە ئاشكرا بوو


دوارۆژ،
 بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە، ئەو پیاوەی دوێنێ وا خۆی پیشاندا، كە لە دوای نوێژی جەماعەت لە مزگەوتی حەرام لەشاری مەككە بینایی بۆ چاوەكانی گەڕاوەتەوە، دەستبڕ بووە و پۆلیس قۆڵبەستی كردووە. ڤیدیۆكە لەلایەن ملیۆنان كەسەوە بینراوە و بەپێی زانیارییەكان، كە باوەڕپێكراون، ئەو كەسە دز دەرچووە و خەڵكی وڵاتی میسر بووە. د.. عەبدولرەزاق شایجی لێكۆڵەر و پرۆفیسۆری ئاینی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكردووە، كە ئەو كەسە سوودی بینیوە لەدەورلێدانی لەلایەن خەڵكەوە لێی و دەستی كردووە بە گیرفانیاندا مۆبایل و پارەكانی لێ بردوون. بەوتەی د. شایجی، چۆن كەسی نابینا چاویلكە بەكاردێنێت و سەعاتی دەستی پێدەبێت؟ لەكاتێكدا ئەو وا خۆی پیشانداوە كە نابینایە.


سەرچاوە: سایتی شاشەنیوز 
Previous Post
Next Post

0 comments: