Tuesday, June 7, 2016

موعجیزه‌یه‌كی دیكه‌ى زانستی له‌ قورئاندا.. (چیرۆكی فیرعه‌ون)

موعجیزه‌یه‌كی دیكه‌ى زانستی له‌ قورئاندا.. (چیرۆكی فیرعه‌ون)

 به‌ڕاستی شایانی خوێندنه‌وه‌یه‌
موعجیزه‌یه‌كی دیكه‌ى زانستی له‌ قورئاندا.. (چیرۆكی فیرعه‌ون)
ساڵى 1981 فه‌ره‌نسا داواى له‌ میسر كرد لاشه‌ مۆمیاكراوه‌كه‌ى فیرعه‌ون ماوه‌یه‌ك بگوازنه‌وه‌ بۆ فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ند پشكنینێكی شوێنه‌وارى.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نساو وه‌زیره‌كانى پێشوازیه‌كى شاهانه‌یان له‌ لاشه‌ى فیرعه‌ون كردو راسته‌وخۆ گوێزرایه‌وه‌ بۆ ناوه‌ندی شوێنه‌وارى فه‌ره‌نسی و گه‌وره‌ترین زاناكانى بوارى شوێنه‌وارناسی و پزیشكانى نه‌شته‌رگه‌رى و ته‌شریح به‌ سه‌رپه‌رشتى (پرۆفیسۆر مۆریس بۆكاى) ده‌ستیان به‌ پشكنین كردو دواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زۆر بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ (فیرعه‌ون) له‌ ئاودا خنكاوه‌و راسته‌وخۆ دواتر جه‌سته‌كه‌ى له‌ ده‌ریا فڕێدراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ خوێیه‌كى زۆر له‌ناو جه‌سته‌یدا ماوه‌ته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مۆریس له‌كاتى قسه‌كردن بۆ ئه‌ندامانى توێژینه‌وه‌كه‌ى، شانازی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و دۆزینه‌وه‌ زانستییه‌ نوێیه‌، به‌ڵام ئه‌وكات یه‌كێك له‌ زانایان پێیگوت “تۆ ده‌زانى كه‌ موسڵمانان زۆر له‌ مێژه‌ له‌ رێگه‌ى قورئانه‌كه‌ى خۆیانه‌وه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ ده‌كه‌ن”. ئه‌و به‌ سه‌رسوڕمان و تووڕه‌ییه‌وه‌ هاواریكرد: نه‌خێر ئه‌وه‌ مه‌حاڵه‌، ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ ته‌نیا له‌ رێگه‌ى پێشكه‌وتنى زانسته‌وه‌ ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ ئایه‌تى 92ى سوره‌تى یونسی بۆ خوێنده‌وه‌، كه‌ ده‌فه‌رموێت ((فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آيَةً ۚ وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ عَنْ آيَاتِنَا لَغَافِلُونَ)).
ئه‌و شه‌وه‌ مۆریس تا به‌یانى نه‌خه‌وت و بیرى له‌و ئایه‌ته‌ ده‌كرده‌وه‌. دواتر كه‌ دڵنیابوو موسڵمانان به‌ر له‌ 1400 ساڵ ئه‌و قسه‌یه‌یان كردووه‌، ماوه‌ى 10 ساڵ به‌دواداچوونى له‌ بوارى چۆنیه‌تى له‌گه‌ڵ یه‌كترگونجانى زانست و قورئان ئه‌نجامدا و بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ قورئان قسه‌ى خوایه‌و دووره‌ له‌ هه‌موو خورافاتێك، بێ هیچ دوودڵییه‌ك بڕیاریدا موسڵمان بێت و كتێبێكی به‌ناوبانگی دانا كه‌ هه‌موو ئه‌وروپاى هه‌ژاند، به‌ناونیشانى ((القرآن والتوراة والإنجيل والعلم .. دراسة الكتب المقدسة في ضوء المعارف الحديثة))
Previous Post
Next Post

0 comments: