Wednesday, June 8, 2016

زانیوته‌ نهێنی ئه‌م پارچه‌ لاستیكيیه‌ چییه‌


له‌ژیانی رۆژانه‌ماندا زۆر كه‌لوپه‌لی ئامێری ئه‌لیكترۆنی ده‌بینین كه‌ له‌ كۆتایی كێبڵه‌كه‌یدا، پارچه‌یه‌كی لاستیكی ده‌بینرێت له‌شێوه‌ی بازنه‌یه‌كی لاكێشه‌یی، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیرمان لێ كردبێته‌وه‌ رۆڵی ئه‌م لاستیكییه‌ چییه‌ و چ سوودێكی هه‌یه‌.
له‌ راستیدا، ئه‌م پارچه‌ لاستییكه‌ پێی ده‌گوترێت Ferrite bead هۆكاری ناونانیشی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ دروست بوونی له‌مادده‌ی فرێت كه‌ پێكهاتووه‌ له‌كۆكراوه‌ی مادده‌ی ئۆكسیدی ئاسن و چه‌ند مادده‌يه‌كى تر، رۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌پۆڵی رادیۆ یاخود روونتره‌ بڵێن، ریگری ده‌كات له‌ هه‌ر شه‌پۆڵێك كه‌ ژاوه‌ ژاو بگه‌یه‌نێته‌ ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه، جگه‌ له‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و وزه‌ كاره‌بایه‌ی كه‌ بۆ ئامێره‌كه‌‌ ده‌چێت له‌ ئاستێكی یه‌كسانی رایبگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی زیاد و كه‌م بكات، به‌م شێوه‌یه‌ش ئامێره‌كه‌ له‌ تێكچوون ده‌پارێزێت.
سەرچاوە: K24
Previous Post
Next Post

0 comments: