Tuesday, June 7, 2016

له‌ رێگه‌ى ئه‌م كۆده‌وه‌ بزانه‌ مۆبايله‌كه‌ت له‌ كام وڵات دروست كراوه‌









زنجيره‌ ژماره‌ى ئيمى، تايبه‌ته‌ به‌ دروستكراوى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ مۆبايله‌كه‌تى لێ دروست كراوه‌، بۆ ده‌رخستنى ئه‌و ژماره‌يه‌ش، پێويسته‌ كۆدى #06#* لێ بده‌يت، دواتر له‌لاى ده‌ستى چه‌په‌وه‌ حه‌وته‌م و هه‌شته‌مين ژماره‌ بزانه‌ چه‌نده‌، له‌م ليسته‌ى خواره‌وه‌ ژماره‌كان روونكراوه‌ته‌وه‌:-
ئه‌گه‌ر ژماره‌ى 00 بوو: واتا مۆبايله‌كه‌ت ته‌قليد نييه‌ و به‌ڵكو راسته‌وخۆ له‌كۆمپانياى دايك دروست كراوه‌ (100%) ئه‌سڵييه‌.
ژماره‌ى 01 يان 10: واتا مۆبايله‌كه‌ت دروستكراوى وڵاتى ڤێتنامه‌، (زۆر باشه‌).
ژماره‌ى 08 يان 80: واتا مۆبايله‌كه‌ت دروستكراوى وڵاتى ئه‌ڵمانيايه‌(نايابه‌).
ژماره‌ى 03: واتا دروستكراوى وڵاتى چينه‌ و ته‌قليده‌، به‌جۆرێك له‌ وڵاتى ئيمارات(تجميع) كراوه‌ و جۆره‌كه‌شى (خراپه‌).
ژماره‌ى 13: واتا دروستكراوى وڵاتى ئازه‌ربێجانه‌ و جۆره‌كه‌شى(خراپه‌ و كاريگه‌رى بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ دروست ده‌كات).
ژماره‌ 04 يان 40: دروستكراوى چينه‌، (باشه‌).
ژماره‌ 50 يان 05: واتا دروستكراوى به‌رازيله‌ يان فنله‌ندا يان ئه‌مه‌ريكايه‌، جۆره‌كه‌شى (باشه‌).
ژماره‌ 60 يان06: دروستكراوى وڵاتى هۆنكۆنگه‌، (خراپه‌).
ژماره‌ 91: واتا دروستكراوى وڵاتى فنله‌ندايه‌ جۆره‌كه‌شى (مامناوه‌نده‌).

 


سه‌رچاوه‌ : K24
Previous Post
Next Post

0 comments: