به‌هۆى قه‌يرانى داراييه‌وه خه‌ڵكێى زۆر روويان له كڕينى مۆبايلى ده‌ستى دوو كردووه، واتا پێشتر له لايه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌كارهاتووه، به‌ڵام به‌بێى ئه‌وه‌ى هيچ زانيارييه‌كى له‌سه‌ر جۆرى مۆبايله‌كه و باشى و خراپىييه‌كانى هه‌بێت دواى مامه‌ڵه‌كردن راسته‌وخۆ ده‌يكڕێت، هه‌ر بۆيه چه‌ندين گرفتى جۆراو جۆر رووى تێ ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى د‌رك به‌وه‌ى بكات مۆبايلێكى خراپى هه‌ڵبژاردووه و چه‌ندين شكستى تێكه‌وتووه.
بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته، سێ كۆدى جياوازمان بۆ ئاماده‌كردوون، كه پێش كڕينى تاقى بكه‌يته‌وه له‌سه‌ر مۆبايله‌كه، راسته‌وخۆ باشى و خراپى مۆبايله‌كه‌ت بۆ ده‌خاته‌ڕوو:
1-(#*#0*)دواى لێدانى ئه‌م كۆده، خشته‌يه‌كت ده‌داتێ، له‌سه‌ر ئه‌م خشته‌يه، به‌زمانى ئينگليزى ئاماژه به هه‌ريه‌ك له ( ده‌نگ، ره‌نگ، شاشه، له‌مس و كامێرا..هتد) كراوه، په‌نجه له‌سه‌ر هه‌ر يه‌كێك له‌م ئامرازانه داگريت، بۆت تاقى ده‌كاته‌وه كه له حاڵێكى باش دايه يان نا.
2- (*#*#4636#*#*) زانياريت له‌سه‌ر پاترى مۆبايله‌كه پێ ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى بزانى له حاڵه‌تێكى باش دايه ياخود خراپ، چونكه هه‌ر كامێك له‌مانه بێت، ده‌نوسرێت.
3-(*#*#3646633#*#*) ئه‌م كۆده‌شيان، زيانياريه‌كى گشتييت له‌سه‌ر به‌شه‌كانى ديكه‌ى مۆبايل پێ ده‌دات.
واباشتره تۆ كۆدى يه‌كه‌م و دووه‌م پشت گوێ نه‌خه‌يت، چونكه ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ى سه‌ره‌كين رۆژانه كاريان له‌سه‌ر ده‌كه‌يت و تووشى گرفت ده‌بيت له‌گه‌ڵيان.
بۆ زانيارى زياتر سه‌يرى ئه‌م گرته ڤيديۆيه‌ى خواره‌وه بكه
سه‌رچاوه : K24
0 comments: