1.نه‌خواردنی نانی به‌یانی: كه‌سانێك كه نانی به‌یانی ناخۆن/ شه‌كری خوێنیان داده‌به‌زێت به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر‌و ئه‌م فه‌رمانه‌ش ده‌بێته هۆی دابینكردنی نه‌گونجاوی خۆراك بۆ مێشك، له‌ئ ه‌نجامدا له‌كاركه‌وتنی چالاكییه‌كانی مێشكی لێده‌كه‌وێته‌وه. 2.زۆر خواردن: ئه‌م فه‌رمانه ده‌بێته هۆی ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كانی مێشك‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای بیركردنه‌وه. 3.دوكه‌ڵ: ئه‌م فه‌رمانه ده‌بێته هۆی بچوككردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رامبه‌ری مێشك‌و تووشبوون به‌زهایمه‌ر. 4.زۆر به‌كارهێنانی شه‌كر: سودوه‌رگرتنی زۆر له‌شه‌كر ڕاكێشانی پرۆتین‌و ماده خۆراكییه‌كان ده‌وه‌ستێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مخۆراكی‌و له‌وانه‌یه تێكچوونی گه‌شه‌ی مێشك دروست بكات. 5.هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس: مێشك گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌ری ئۆكسجینه له‌جه‌سته‌ی ئێمه‌دا، هه‌ڵمژینی هه‌وای پیسبووش، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئۆكسجینی دابینكراوه بۆ مێشك‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی كارایی مێشكه. 6.كه‌مخه‌وی: خه‌و مۆڵه‌تی پشوو به‌مێشكمان ده‌دات، درێژبوونه‌وه‌ی قۆناغی كه‌مخه‌وی هۆكاری خێرا له‌ناوچوونی خانه‌كانی مێشكه. 7.خه‌وتن به‌سه‌ر داپۆشراوی: داپۆشینی سه‌ر له‌كاتی خه‌ودا ده‌بێته هۆی زۆر كۆبوونه‌وه‌ی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئۆكسجین‌و هۆكاریكی كاریگه‌ره بۆ له‌ناوبردنی میشك. 8.ئیشكردن به‌مێشك له‌كاتی نه‌خۆشیدا: ئیشی گران یان خوێندنه‌وه‌ی زۆر له‌كاتی نه‌خۆشیدا، له‌وانه‌یه ببێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كارایی مێشك‌و له‌ئه‌نجامدا به‌ركه‌وتنی مێشكی ڕووده‌دات. 9.كه‌م بیركردنه‌وه له‌شتی باش: بیركردنه‌وه باشترین ڕێگه‌یه بۆ مه‌شقپێكردنی مێشكمان، كه‌میی بیركردنه‌وه‌ی باش له‌وانه‌یه ببێته هۆی بچوكبوونه‌وه‌ی مێشك. 10.كه‌م قسه‌یی:
گفتوگۆكردن ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردن‌و كاراكردنی مێشك، به‌پێچه‌وانه‌شه قسه‌نه‌كردن ناكارایی مێشكی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به هیوای سود بۆ هه‌موو لایه‌ك
0 comments: