Friday, June 24, 2016

مۆبايلێك ته‌نها خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌توانێ ئايكۆنه‌كانى سه‌رشاشه‌ ببينێت



له‌نوێترين داهانێنانه‌كانى مۆبايلى زيره‌ك، گه‌نجێكى به‌ره‌گه‌ز تورك به‌ناوى سيلال جۆگر، جۆره‌ مۆبايلێكى دروستكردووه‌ كه‌ هيچ كه‌سێك تواناى بينينى ئايكۆنه‌كانى سه‌رشاشه‌ى نييه‌، به‌ڵكو چاويلكه‌يه‌كى تايبه‌تى بۆ دروست كردووه‌ له‌و رێگه‌يه‌وه‌ ده‌توانى بزانيت چى له‌سه‌ر مۆبايله‌كه‌ هه‌يه‌.
هه‌روه‌كو رۆژنامه‌ى دايلى ميلى به‌ريتانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، كه‌ جۆگر، نزيكه‌ى چوار مانگ خه‌ريكى ئه‌م داهێنانه‌ بووه‌ تاكو دروستى كردووه‌ و ناوى مۆبايله‌كه‌شى ناو ناوه‌  "C.COGER I".
له‌خه‌سڵه‌ته‌كانى ئه‌م مۆبايله‌، بريتييه‌ له‌ پيشاندانى شاشه‌يه‌كى سپى، كه‌ هيچ كه‌س تواناى بينينى ئايكۆنه‌كانى سه‌رشاشه‌ى نييه‌، به‌جۆرێك واده‌كات تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى خاوه‌نى مۆبايله‌كه‌ پاريزراو بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو مۆبايله‌كه‌ى ونيش بێت، ناتوانرێ سوود له‌ زانيارييه‌كانى ناو ئه‌و مۆبايله‌ وه‌ربگيرێت، ته‌نها به‌و چاويلكه‌يه‌ نه‌بێت كه‌ بۆى دروستكراوه‌.



سه‌رچاوه‌ : NRT
Previous Post
Next Post

0 comments: