Thursday, June 23, 2016

سویسرا یەکەم کارگەى هەڵمژینى دوانۆکسیدى کاربونى هەواى بەرهەم هێنا




ماڵپەڕى کەشناسى و بەمەلەرزەزانى هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە هەنگاوێكی نوێدا، كۆمپانیای (Climeworks) ی سویسری هەڵسا بە دروستكردنی یەكەم كارگەی هاوڕێی ژینگە لەسەر ئاستی هەموو جیهاندا كە لەسەر بنەمای هەڵمژینی گازی دووانۆكسیدی كاربۆن لە هەوادا كار دەكات.
ئەو گازەی كە پسپۆڕان دەڵێن هۆكاری سەرەكیی سەرهەڵدانی دیاردەی قەتیسبوونی گەرمیی جیهانییە و چاوەڕوان دەکرێت ئەو كارگەیە لە نزیك شاری (زیورخ) لە مانگی ئەیلوول یان تشرینی یەكەمی داهاتوودا دەستبەکار بێت.
تەكنیكی كاركردنی ئەو كارگەیە بریتییە لە وەرگرتنی ڕاستەوخۆی هەوا تا كرداری ڕاكێشان و جیاكردنەوەی گازی دووانۆكسیدی كاربۆنی، ئەویش بەبەكارهێنانی هەندێ مادەی كیمیایی تایبەت وەكو (پێكهاتە ئەمینییەكان و دەرهێنراوەكانی ئامۆنیای بەستراو لەگەڵ گازی دووانۆكسیدی كاربۆن).
هەروەها چاوەڕوان دەكرێت ئەو سیستمە، بەڵام بەشێوەیەكی بچووككراوەیی، لەنێو (وێستگەی بۆشایی ئاسمانیی نێودەوڵەتی) و لەنێو (غەواس) ەكاندا بە تایبەتی بەكاربهێنرێت.
ش.ع
سه‌رچاوه‌ : NRT
Previous Post
Next Post

0 comments: