السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
تووڕەبوون ئەو حاڵەتە ھەڵچوونە سۆزدارییەی مرۆڤە کە کاریگەری جەستەیی لەسەر زیاد بوونی لێدای دڵ و فشاری خوێن و ئاستی ئەدرینالین و نۆرادرینالین ھەیە، لەرووکاری دەرەوەی مرۆڤیشدا تووڕەبوون کاریگەری لەسەر شکڵ و زمانی جەستەی ھەیە.
توڕە بوون دەبێتە ھۆی دڵ تەنگی و بەکارھێنانی وزەیەکی زۆری لەش و زیاتر ماندبوونی لەش و زووتر پیربوونمان لەبەر ئەوەی لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە :-
بۆ دەربڕینی حاڵەتی تووڕەبوون پێویستمان بە بەکارھێنانی ٤٣ ماسولکە ھەیە کە بەکارھێنانی ئەم ژمارە زۆرەی ماسولکەش پێویستی بەبڕێکی زۆر سوتانی وزەی کالۆری ھەیە،بەڵام بە پێچەوانەشەوە بۆ دەربڕینی زەردەخەنە تەنھا ١٧ ماسولکە بەکاردێنین، بۆیە زۆرێک لەلێکۆڵینەوە پزیشکییەکان پێداگری دەکەنەوە لەسەر ئەوەی پێویستە مرۆڤ خۆی لە تووڕەبوون رزگاربکات تا دووچاری نەخۆشی دەروونی و ئۆرگانی نەبێتەوە بەتایبەتش جەڵتەو نۆرەی لەناکاو.
حاڵەتی تووڕەبوون لەنێو گشت تەمەن و قۆناغەکانی ژیانی مرۆڤدا سەرھەڵدەدات بەڵام ئاستی تووڕەبوون لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت.
0 comments: